بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوو بەلەمی ماسیگرتن لە نزیک بەندەری کورگان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تاوانکاری دوژمنەوە هێرشی کرایە سەر.
دوابەدوای ئەم هێرشە، ژمارەیەک لە ماسیگرەکانی سەر ئەو دوو بەلەمە بێسەروشوێنن و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەیان دەستیپێکردووە.
هێزەکانی فریاکەوتن و دەزگا بەرپرسەکان ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەی ڕووداوەکە ئەنجام دەدەن، هەروەها لێکۆڵینەوە لە دوایین دۆخی ماسیگرە ونبووەکان دەکرێت.
وردەکاری زیاتری ئەم ڕووداوە و دۆخی ماسیگرەکان دوای تەواوکردنی زانیارییەکان و وەرگرتنی ڕاپۆرتی فەرمی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ڕادەگەیەنرێت.
Your Comment